لە تورکیا 7 رۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگەیێندرا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و کاره‌ساته گه‌وره‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌می وڵاته‌که‌ی، بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ ماته‌مینی له ته‌واوی وڵات ڕاگه‌یاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: ئاڵای وڵاتی تورکیا له ناوخۆی وڵات و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه تا رۆژی یه‌کشه‌می داهاتوو ڕێکه‌وتی 12ی شوبات به نیوه به‌رزکراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوه‌ندی شارۆچکه‌ی پازارجک سه‌ر به پارێزگای مه‌ڕه‌ش ڕووی دا، دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ش ژماره‌یه‌ک پاش بوومه‌له‌رزه‌ی تر له ناوچه‌که ڕوویان دا که به‌هێزترینیان ئه‌وه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ بوو که پله‌که‌ی 7.5 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تورکیا ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که 1651 که‌سه له‌گه‌ڵ برینداربوونی 11 هه‌زار و 119 که‌س.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران