شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-06 06:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرانی HDP لە پرسەی ئەندامێکی کوژراوی PKK لە شەڕنەخ بەشدارییان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- دوو نوێنەری هەدەپە لە پرسەی ئەوین ئەنجو ئەندامی لقی ژنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بەشدارییان کرد کە لە ناوچەی ڕۆبۆسکی سەربە شەڕناخ کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێوڕەسمی پرسەی " ئەوین ئەنجو"، ئەندامی YJA Star، لقی ژنانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە ٢٢ی کانوونی دووەم لە ناحیەی بەستای شەڕخاخ کوژرا و ڕۆژی ١ی شوبات تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی حکوومی شەڕناخ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، لە زێدی خۆی لە دەڤەری ڕۆبۆسکی بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فۆرات، سەرەڕای کەش و هەوای سارد لە کاتی ناشتنی تەرمی ئەندامەکەی پەکەکەدا، سەدان کەس لەوان نۆران ئەمیر و حەسەن ئۆزگونەش دوو نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون.

شایانی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا نوێنەران و ئەندامان و شارەوانەکانی هەدەپە بەهۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئەندامانی PKK ڕووبەڕووی هەڵگرتنی پارێزبەندی و دوورخستنەوە و دادگایی کردن و زیندانیکردن دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە