شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-04 11:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستە ناپاکەکەتان لەسەر تورکیا دووربخەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا بەتوندی ئەمریکای بە ناسەقامگیر کردنی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە هەندێک لە باڵیۆزەکان بەیاننامەیان دەرکردووە بە مەبەستی "دەستوەردان لە یاسای تورکیا" و "ناسەقامگیرکردنی تورکیا"، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەمریکا و رۆژئاوا نایانەوێت تورکیا لەم جوگرافیایەدا ئازاد و سەربەخۆ بێت.

سولەیمان سۆیڵو دەربارەی بڕیاری سوید، دانمارک و هۆڵەندا بۆ داخستنی کۆنسولخانەکانیان، گوتی: "لە کاتێکدا ئامانجمان بوو ژمارەی گەشتیاران بگەیەنینە ٦٠ ملیۆن، جەنگێکی دەروونی نوێ دژمان دەستی پێ کردووە. ئەوە بەشێکە لە پیلانێکی گەورە کە لەناو ئەواندا بەرنامەی بۆ داڕێژراوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە