وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا به‌سه‌ردانێکى دوو ڕۆژه ده‌گاته عێراق و دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونه‌وه‌کانى، سەردانی هه‌ولێر دەکات.
کوردپرێس:
ڕۆژى دووشه‌ممەی ئەم هەفتەیە، سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا به‌سه‌ردانێک ده‌گاته به‌غدا و سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆک وه‌زیران و دواتریش له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش زانراوه، دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونه‌وه‌کانى له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى عێراق، به‌فڕۆکه تایبه‌ته ڕووسیه‌که‌ى، لاڤرۆڤ سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر پێشوازیی لێده‌کرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران