وردەکاریی هێرش بۆسەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- بەیانیی ئەمڕۆ هەینی هێرش كرایە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازەربایجان له تاران و وەزارەتی دەروەی ئازەربایجان ئەو هێرشەی پشت ڕاست کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاتەکەیان له تارانی پایته‌ختی ئێران، ئۆرخان ئاسكارۆڤ، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه له كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا كوژراوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سەردار ڕەحیمی سەرۆکی پۆلیسی تاران ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان ڕاگەیاند.
هەروەها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، كوژرانی به‌رپرسی ئه‌منی باڵیۆزخانه‌كه‌یانی له تاران پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند: "لایه‌نی ئازه‌ربایجان لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ ئه‌و ڕووداوه ده‌ستپێكردوه".
بۆچوونی بەکارهێنەران