شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-14 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا سوپاسالاری حەشدی شەعبیی خستە لیستی تیرۆرەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی دژایەتییەکانی ئەمریکا وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە بڕیاری دا عەبدولعەزیز محەمەداوی ناسراو بە ئەبوو فەدەک سوپاسالاری حەشدی شەعبی بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

کوردپرێس:

چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، عەبدولعەزیز محەممەداوی (ئەبو فەدەک)، سوپاسالاری حەشدی شەعبی خستە لیستی تیرۆرەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەشتی ئەم مانگە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپاند، کە لە پێشتردا، فالح فەیاز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش بوو.

هاوکات، پێشتریش، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە هەمان تۆمەت و بەهۆی نزیکیان لە ئێران سزای بەسەر چەند سەرکردەیێکی حەشدی شەعبیدا سەپاندبوو.

باڵوێزی ئەمریکا لە بەغداش پاش ئەو بڕیارە ڕایگەیاندبوو کە پێویستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە بڕیارە هەڵەکەی خۆیدا بچێتەوە.

ئەم بڕیارە نوێیەی واشنتن لەکاتێکدایە، ٧ى ئەم مانگە، دادگاى رەسافە لە بەغدا بە تۆمەتى تیرۆرکردنی ئەبوهەمدی موهەندیس و سەردار قاسم سولەیمانی، فەرمانی دەستگیرکردن و لێپێچینەوەى بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەرکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە