شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-14 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی پارتی: ئەگەر پارتی ھاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکات مانای ئەوە نییە لە ریفراندۆم پەشیمان بووەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فازڵ بەشارەتی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، شاندی پارتی "بۆ بەرژەوەندیی کورد لە بەغدایە و ئەگەر ھاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکات مانای ئەوە نییە لە ریفراندۆم پەشیمان بووەتەوە.

کوردپرێس:

فازڵ بەشارەتی لە گفتوگۆیێک لەگەڵ ئێن ئاڕ تی-دا باسی لەوەکرد، "پارتی لەبەر بەرژەوەندی کورد لە بەغدایە و دەیەوێت لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان هاوپەیمانیەتی دروستبکات". وتیشی، خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستان سەرسامە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە پارتی دەڵێن حزبێکی عەسکەرتاریەتە، لە کاتێکدا وەکو حزبێکی دیموکرات باوەشی بۆ ناڕەزایەتی و ئۆپۆزسیۆن کردووەتەوە.

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، پارتی تەنها سەردانی لایەنە عێڕاقییەکان ناکات، بەڵکو سەردانی لایەنە کوردییەکانیش دەکات. وتیشی، ئەگەر پارتی هاوپەیمانیەتی لە بەغدا پێکبهێنێت، ئەوا مانای ئەوە نییە لە ریفراندۆم پەشیمان بووەتەوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "ئەگەر ببینە دەوڵەت نابینە دوژمنی بەغدا، بەڵکو وەکو دوو وڵاتی دراوسێ مامەڵە دەکەین. دەشڵێت، شاندێکی تر بە سەرکردایەتی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق.

فازڵ بەشارەتی زیاتری وت، "پارتی ئێستاش ریفراندۆم بە دەستکەوتێکی گەورەی سیاسی خۆی دەزانێت، سەرکردایەتی سیاسی کورد گیریخواردووە بەدەست ئەو عەقڵیەتەی لە بەغدایە، کە حسابی هاوبەش بۆ کورد ناکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە