شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-27 04:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو حزبی سەرەکیی کوردستان تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکیان لەسەر دوو پۆستی حکوومەتی فیدراڵ نەکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان حزبەکەی و پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە وەزارەتەکانی ژینگە، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی لە کابینەی سوودانی نەکراو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێرزاد سەمەد، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "مەوازین نیووز"دا ڕایگەیاندووە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەفتەی ڕابردوو سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ ڕێبەرانی ڕەوتە سیاسییەکان کۆبووەتەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کردووە، لەوانەش دوو پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم گفتوگۆیانە هیچ ئەنجامێکی نەبووە و هیچ لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە ئەم وەزارەتانە لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا نەبوو ؛ چونکە ناکۆکی و کێشەی ئەو دوو حزبە تەنها بەدەست هێنانی ئەو وەزارەتانە نییە.

سەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەم دواییانەدا سەردانی بەغدای کردووە، بەڵام ئەم سەردانەش سەرکەوتوو نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە