له ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان سێ سەربازی تورکیا کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سێ سه‌ربازی له ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی کرده‌وه، له‌میانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیاندا له‌ناوچه‌ی زاپ سێ سه‌ربازی وڵاته‌که کوژراون، که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ر بووه و سه‌ربازێکیش بریندار بووه.
به‌پێی میدیاکانی تورکیا، ئه‌و سێ سه‌ربازه له میانی هێرشێکی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) له ناوچه‌ی زاپ کوژراون.
بۆچوونی بەکارهێنەران