شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-25 15:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

   سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ دەنگۆی داخستنی ئەو سنوورە لەلایەن ئێرانەوە ڕەتدەكاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئەوەبلاو كرایەوە كە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانیی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕاگرتووە، بەڵام سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەودەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید محەمەد تاهیر، سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتیی باشماخ بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە: ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری دەكرێت لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخەوە، بەڵكوو هاوشێوەی ڕۆژانی ديکە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی زۆر ئاساییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد: ئێمە نازانین مەبەست چییە لەو دەنگۆیانەی بڵاو دەكرێنەوە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ڕاگرتبێت.

ناوبراو دەشڵێت: بەدڵنياييەوە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەبەرژەوەندیی هیچ لایەكدا نییە و لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێكی فەرمی و نافەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی باشماخ.

وتەكانی سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری كراوە لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لەهەردوومەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە