ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم به‌بێ به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى کۆ ده‌بێته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاره ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سروور بارزانى به‌ڕێوه‌بچێت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که ناکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت ڕایگه‌یاند، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که ناکات.
ئه‌مه سێیه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که قوباد تاڵه‌بانى به‌شدارى ناکات و پێشتریش بافڵ تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاندبوو، تا پارتى به‌کردار نیگه‌رانیه‌کانیان نه‌ڕه‌وێنێته‌وه قوباد تاڵه‌بانى به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ناکات و وتى، مافیایه‌ک به پشتوانى لایه‌نێک له هه‌ولێر چووه‌ته سه‌رماڵى جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت.
بۆچوونی بەکارهێنەران