شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-23 12:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەوکاتەی کە بە گونجاوی دەزانین لە سەر زەویشدا هێرش دەکەینە سەر هێزە کوردەکان لە عێراق و سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر هێزە کوردییەکان تەنیا سەرەتایە و لە گونجاوترین کاتدا هێرشی زەمینی دەستپێدەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2022 لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان گوتاری پێشکێش کرد.

بەشێکی گوتارەکەی ئەردۆغان تایبەت بوو بە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چنگ-شمشێر" ی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکانمان بە فڕۆکە و تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تەنیا سەرەتایە. هێرشە ئاسمانییەکانمان بەردەوام دەبن و لە گونجاوترین کاتدا لە رێگەی وشکانیشەوە هەڵدەکوتینە سەر تیرۆریستان".

لەبارەی وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکە، ئەردۆغان گوتی: "تل رفعەت و منبج و عەین عەرەب لە سووریا پاک دەکەینەوە". مەبەستی ئەردۆغان لە عەین عەرەب کۆبانێیە کە لەگەڵ تل رەفعەت و منبج لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدایە.

سەرۆککۆماری تورکیا باسی ئامارەکانی کرد و گوتی: "بە 764 گوللە هاوەن و مووشەک هێرش بۆ سەر پارێزگاکانمان لە سنوورەکانی سووریا ئەنجامدراوە و لەو هێرشانەدا 32 هاووڵاتیمان گیانیان لەدەست داوە".

لەبارەی پەکەکەوە ئەردۆغان گوتی: "ئەو رێکخراوە دوای پرۆسەی چارەسەری پشتیوانی جەماوەری لەدەستدا و بوونی لە باکووری عێراق کەم بووەوە، بەڵام دواتر هەموو سەرنجی لەسەر سووریا چڕکردەوە".

ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەو هێزانەی دڵنیاییاندا کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیانەوە لە سووریا هیچ مەترسییەک ناکرێتە سەر وڵاتەکەمان، دەرکەوت بەڵێنەکانیان نەبردەسەر".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە