شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-21 11:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چاەڕوانیی ئێمە ئەوەیە هەرگیز خاکی عێراق نەبێتە خاڵی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەرگیز چاوەڕێی ئەوە ناکەن عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: چاەڕوانی ئێران ئەوەیە کە هەرگیز خاکی عێراق نەبێتە خاڵی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، ئێران چاوەڕێیە بەرپرسانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گوێرەی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی خۆیان هەنگاو بنێن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کرد، بەداخەوە، لەگەڵ ئەوەی چەندین جار بە دەوڵەتمەدارانی عێراق و هەرێم راگەیەنراوە کە ئەم رووداوانە روونەدەن، بەڵام ئەنجامێکی نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە