شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-14 07:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەر هێرشێک خەڵکی سڤیل بکاتە ئامانج، لەڕووی یاسایی، ئەخلاقی و ویژدانییەوە تیرۆرە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاند تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ هێرشێکی تیرۆریستییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە 13-11-2022ی شەقامی ئیستقلالی ئیستەنبووڵ، سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنەیە، تویتێکی بڵاو کردەوە و سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد.

لە بەشێکی تویتەکەی دەمیرتاشدا هاتووە: "هەر کێ بە هەر ئامانج و هۆکارێک ئەمەی کردبێت، هەر هێرشێک خەڵکی سڤیل بکاتە ئامانج، لەڕووی یاسایی، ئەخلاقی و ویژدانییەوە تیرۆرە و هەرگیز قبووڵی ناکەین".

دەمیرتاش هەروەها لە بەشی دووەمی تویتەکەیدا دەڵێ: "ئەو هێرشە تیرۆریستییەی شەقامی ئیستقلال بە نەفرەت دەکەم کە بە ئاشکرا خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج. داوای رەحمەتی خوا بۆ ئەوانە دەکەم کە گیانیان لەدەست داوە و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان دەکەم. هەروەها هیوای شیفا بۆ برینداران دەخوازم."

هەروەها، پارتی دیموکراتی گەلان لە تویتێکدا تەقینەوەکەی سەرکۆنە کرد و "نیگەرانی و خەمباریی" بۆ تەقینەوەکە راگەیاند و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خەڵک کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە