شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-14 07:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری ناوخۆی تورکیا، PKK بە ئەنجامدانی هێرشەکەی ئیستەنبووڵ تۆمەتبار دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی تورکیا پەکەکە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ تۆمەتبار دەکات کە دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ یەکشەممە، تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیستقلال لە ناوچەی تەقسیم لە شاری ئیستانبووڵ روویدا و بەهۆیەوە 6 کەس کوژراون و 53 کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەبارەت بە تەقینەوەکە سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کەسەی بۆمبەکەی دانابوو دەستگیرکراوە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکەیان پەکەکە بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە.

لای خۆشیەوە فوات ئۆکتای جێگری سەرۆککۆماری تورکیا وتویەتی، پێیان وایە ئەوەی روویداوە تیرۆریستییە و لەلایەن هێرشکارێکەوە ئەنجام دراوە کە ژنێکە، هەروەها بەکر بۆزداگ وەزیری دادی تورکیاش ئاماژەی بەوەداوە، ژنێک بۆ ماوەی 40 خولەک لەسەر کورسییەک دانیشتووە و دواتر رۆیشتووە، خولەکێک یاخود دوو خولەک دوای ئەوە تەقینەوەکە روویداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە