شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-12 10:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر هەرێمی سلێمانی دروست بکرێت گەندەڵییەکان زیاتر دەبن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، دەڵێت دروست کردنی هەرێمی سلێمانی گەندەڵییەکان زیاتر دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە ‌لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا رەخنەی تووند لە هەوڵی بەهەرێم کردنی سلێمانی دەگرێت و دەڵێت ئەم هەوڵە گەندەڵی بنبڕ ناکات بەڵکوو زیاتری دەکات.

ئارێز عەبدوڵڵا دەشڵێت، لە ڕابردوودا تامی دوو ئیدارەییمان تاقی کردۆتەوە و دەستکەوتەکانی یەک ئیدارەییشمان بینیون، ئایا دەکرێ لەبەر کەموکورتیەکانی دەسەڵات و گەندەڵی ئێمە ئەو دەسکەوتانەی تێکەڵکردنەوەی هەردوو ئیدارەکە نادیدە بگرین؟

ناوبراو باس لەوەش دەکات دوای قوربانییێکی زۆر و مێژووییێکی پڕ لە خەبات و چەرمەسەری تا توانیمان قەوارەی هەرێمی کوردستان وەدەست بێنین، بەڵام ئێستا گوێم لە هەندێ دەنگ دەبێ، کە باسی دروست کردنی هەرێمێکی دیکە دەکەن.

ئەندامەکەی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان پێشیوایە هەوڵی بەهەرێم کردنی سلێمانی گەندەڵی لە هەردوو هەرێمەکە زیاتر تەشەنە دەکات و سیستەمی حوکمڕانی هەردوو هەرێمەکە خراپتر دەبن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە