شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-12 10:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان هێزی تایبەت بە نەهێشتنی قاچاخچێتی پێکدەهێندرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەم زووانە لە هەرێمی کوردستان هێزی تایبەت بە نەهێشتنی قاچاخچێتی پێکدەهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیێکیان ئەنجام دا بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێ کردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان".

بەپێی راگەیەندراوەكە لە کۆبونەوەکەدا ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەسەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە و دابەش کردنی ئەرکەکانی رێککەوتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروست کردنی ئەو هێزە، دەستپێ بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە