عومەر فارووقی، نووسەر و لێکۆڵەری دیاری سەقزی کۆچی دوایی کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- عومەر فارووقی کە لە نووسەران و لێکۆڵەرانی بەناوبانگی سەقز و کوردستانە شەوی چوارشەممە 4ی گەڵاڕێزان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم نووسەرە دیارەی کوردستان لە سەقز نیشتەجێ بوو. ناوبراو خاوەنی چەندین بەرهەمی بەنرخە لە بوارە جیاجیاکاندا.
فارووقی نزیک لە 20 کتێبی بڵاو کردۆتەوە کە زۆرینەیان بواری مێژوو و ئەدەبیاتدان و لە ڕیزی سەرچاوە جێی متمانەکانن بۆ لێکۆڵینەوە بە تایبەتی لە سەر کوردستان و سەقز.
ژمارەیەک لە کتێبەکانی ئەم نووسەر بریتین لە کۆمەڵە شیعری بانگەواز، ڕێگای ژیان، چاوخشاندنێک بەسەر مێژوو و فەرهەنگی کوردستان، پەنجا ساڵ خەبات لە کوردستان، تەزکورەی سادات و ساڵحات، سەرداری دانا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران