بنەماڵەی ژینا سکاڵایان لەدژی ئەو کەسانە تۆمار کرد کە کچەکەیانیان دەستگیر کردبوو
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- پارێزەری خانەوادەی مەهسا (ژینا) ئەمینی دەڵێت: دایک و باوکی مەهسا سکاڵایان لەدژی ئەو کەسە کچەکەیانی دەستگیر کرد و ئەو کەسەی لێپێچینەوەی لێکرد و ئەو کەسەی ڕادەستی پۆلیسی ئاکاری کرد تۆمار کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح نیکبەخت لەمبارەوە وتی: من و عەلی ڕەزایی هاوکارم پارێزەریی دایک و باوکی مەهسامان گرتە ئەستۆ. ڕۆژی دووشەممە هاوکارەکەم لە دادگا ئامادە بوو و چەند پرسێکی بۆ ئاغای شەهریاری سەرۆکی دادگا شی کردەوە و پاشان دادوەری دۆسیەکە لەگەڵ پارێزەری دۆسیەکە و دایک و باوک و برا و کچەپووری مەهسا قسەی کرد.
ناوبراو وتیشی: دایک و باوکی مەهسا سکاڵایان لەدژی ئەو کەسە کچەکەیانی دەستگیر کرد و ئەو کەسەی لێپێچینەوەی لێکرد و ئەو کەسەی ڕادەستی پۆلیسی ئاکاری کرد تۆمار کردووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران