شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-12 13:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران: دەستوەردان لە پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ناکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتی کردەوە کە ئێران دەستوەردان لە هەندێک بابەت لەوان پرسی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی له‌ کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هه‌فتانه‌دا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكەوە په‌یوه‌ست به‌ ڕوانگه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ هەرێمی كوردستانی عێراق و ئەو پرسیارە کە ئاخۆ ئێران ڕاوێژ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایەنە كوردییه‌كان هه‌بووه‌؛ وتی: ئێمە لەبارەی پرسی ناوخۆیی دیتران لەوان هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستوەردان ناکەین.

هەر لەم دیدارەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا بە لێدوانی ئەم دواییەی ترۆیکای ئەورووپا سەبارەت بە دانوستانی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران و ئەو ئیدیعایانە کە لە دژی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران هەیە و وتی: ئەم کارەی ئەوروپییەکان کارێکی هەڵە و نابەجێ بوو کە لە کاتێکی هەڵەدا ڕوویدا و وەک پێشتریش جەختمان لەسەر کردەوە بەهۆی حیساباتی هەڵەی لایەنی ئەورووپیەوە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە