سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری هەڵوێستى کۆمەڵ و گۆڕانی سەبارەت بە هەڵبژاردن ئاشکرا کرد
پوختەی هەواڵ
عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان، دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی گۆڕان به میدیاکانی راگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه زه‌مینه‌سازی بکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربکرێته‌وه.
ئاماژەى بەوەش کرد، هه‌ڵبژاردن ناکرێت، تا یاساکه‌ی هه‌موار نه‌کرێت و زه‌مینه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسێندرێت و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا خاڵی هاوبه‌شمان زۆرن.
سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری وتیشى، خاڵی هاوبه‌شمان ئه‌وه‌یه کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگه‌ری له‌م وڵاته‌دا بچه‌سپێت، سته‌م نه‌مێنێت، قڕ و پڕی نه‌مێنێ، پێکه‌وه ته‌با بین، له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌ناو خۆدا رێک بین.
لەچەند رۆژی رابردووش بزووتنەوەى گۆڕان سەردانى یەکگرتووی ئیسلامیی کرد و هەردوولا داوایان کرد لە زووترین کاتدا وادەى هەڵبژاردن دیاری بکرێت و چیتر ئەو پرسە دوا نەخرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران