شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-08 05:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی حكوومەتی هەرێم سەبارەت بە قسەكانی قوباد تاڵەبانی لەبارەی نەوتەوە روونكردنەوە دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی مەبەستی رادەستكردنی نەوت نەبووە بە بەغدا، بەڵكوو حكوومەت كۆكە لەسەر ئەوەی رادەستكردنی نەوت جیاوازە لە فرۆشتنی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم رایگەیاندبوو "ئەوان كێشەیان لەگەڵ ئەوەدا نییە كێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵكوو كێشەی ئەوان گەرەنتی كردنی بوودجە، شایستە داراییەكان و مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستانە".

لەو بارەیەوە جووتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "ئەوەی كە قوباد تاڵەبانی باسی كرد مانای رازیبوون بە رادەست كردنی نەوت نییە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە لە حكوومەتی هەرێم كۆكین لەسەر ئەوەی رادەستكردنی نەوت جیاوازە لە فرۆشتنی، رادەستكردن واتە كۆی دۆسیەی نەوت رادەست بكرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە