شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-30 12:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەموو دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق کرانەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی فەرماندەیی سنوورەوانیی ئێران دەروازە سنوورییەکانی خوسرەوی، شەلەمچە، مێهران و چەزابە بەڕووی زیارەتکارانی ئەربەعیندا کرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كاتێكدا كە شەوی رابردوو دوای رووداوەكانی عێراق سەرجەم سنوورەكانی نێوان ئێران و عێراق داخران، ماوەیەک پێش ئێستا فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ئێران دووبارە ئاوەڵا كردنەوەی سنوورەكانی خوسرەوی و شەلەمچە و مێهران و چەزابەی ڕاگەیاند.

هه‌روه‌ها بەرپرسی کاروبارەکانی ئه‌ربه‌عین رایگه‌یاند: "عێراق کردنەوەی سنووره‌ وشکێنی و ئاسمانییه‌كانی راگه‌یاندووه‌".

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کردنەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتەی بۆ زیارەتکاران ڕاگەیاند.

ئاژانسی فەرمی عێراق (واع)، بەگوێرەی لێدوانێکی عومەر ئەلوائیلی، سەرۆكی رێكخراوی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایگەیاند: هاتووچۆی زیارەتكاران لە سنوورەكانەوە دەستیپێكردووەتەوە.

پێشتریش پێگەی هەواڵی بەغداد ئەلیەوم ڕایگەیاندبوو، چالاکیی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بۆ زیارەتكارانی ئەربەعین دەستیپێكردووەتەوە.

پێشتر بە هۆی ڕووداوەکانی عێراق و ئەو ئاژاوەی کە لە هەندێک ناوچەی ئەم وڵاتە دروست بوو، سنوورەکانی ئێران و عێراق داخران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە