شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-25 18:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە عێراق کرایە ئامانج

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بنکەى سەربازىی تورکیا لە سنوورى ناحیەى زێلکان سەر بە قەزاى شێخان لە پارێزگاى نەینەوا مووشەکباران کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، کاتژمێر 13:50، نۆ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.

ئاماژە بەوەش کراوە، مووشەکەکان لە جۆری گرادن و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، مووشەکەکان لە نێوان گوندی فازڵییە و کانوونە لە سنووری ناحیەی باشیک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا ئاراستە کراون، بەهۆی کاریگەریی مووشەکەکانەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە