شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-25 18:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەغدا هۆشداریەک دەداتە کڕیارانى نەوتى هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- كۆمپانیای بەبازاڕ كردنی نەوتی عێراق هەڕەشەی رێكاری یاسایی نوێ دەكات لەدژی كڕیارانی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسى رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، لە نووسراوێكدا رۆژی 23ی ئاب کۆمپانیاى سۆمۆ جەختی کردووەتەوە: "رێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەگیرێتەبەر، بەمەبەستی رێگری كردن لە باركردنی ئەو بارە نایاساییانەی لە عێراقەوە دێن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "وەزارەتی نەوتی فیدراڵی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ مافی خۆیەتی هەموو رێوشوێنێکی یاسایی لە دژی هەر بریکارێک یان کڕیارێکی نەوتی خاوی قاچاخ بگرێتەبەر کە سەلمێنراوە بە تایبەتی نەوتی عێراقی لە تێرمیناڵی نەوتی جەیهانی تورکیا بارکردووە، بەبێ ئەوەی پشتگیرییەکی راشکاوانە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بکرێت".

ئەم هۆشدارییە دوایین هەنگاوە لە زنجیرە هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵ کردنی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە