شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-13 04:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا دەبێت سزا بخاتە سەر تورکیا بەبۆنەی هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نادین ماینزا پێی وایە ئەمریکا بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەتوانێت تورکیا ناچار بکات هێرشەکانی بۆسەر کوردەکانی سووریا کۆتایی پێبێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادین ماینزا، سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادی ئایینیی لە حکوومەتی ئەمریکا، داوای لە وڵاتەکەی کردووە ڕێگە نەدات تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان بۆ سەر کوردانی سووریا.

ناوبراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریای وتووە: تورکیا دەیەوێت ئەو ناوچانە داگیر بکات کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادان بۆ ئەوەی کاریگەریی خۆی لە باکووری سووریا فراوانتر بکات.

ئەم بەرپرسەی پێشووی حکوومەتی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتەکانی تورکیا لە سووریا تەنیا لە ڕێگای سزادانی ئابوورییەوە دەتوانرێت ڕابگیردرێت.

نادین ماینزا هۆشداریشی داوە لەوەی کە بوونی بەربڵاوی تورکیا لە سووریا دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی گرووپە توندڕەوەکان.

ناوبراو ئاماژەی بەم ڕاستییەش داوە کە تورکیا ئەندامی هەمیشەیی ناتۆیە و ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەبەرامبەر پاوانخوازیی تورکیا لە سووریا بێ هەڵویست بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە