شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-12 14:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراکسیۆنی یەکێتی ئەو شێوازەی پارتی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبزاردن پێشنیاری کردبوو ڕەت دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یه‌کێتی له ‌په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و پێشنیازه‌ی کراوه‌ گوایه‌ سیستمی هه‌ڵبژاردن نیوه‌ی بکرێته‌ یه‌ک بازنه ‌و نیوه‌که‌ی دیکه‌ بکرێته‌ فره‌بازنه‌یی بۆ هه‌رێمی کوردستان گونجاو نییه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواین کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم و بە ئامادەیی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، پارتی پێشنیازی کردووە‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان نیوه‌ی بکرێته‌ یه‌ک بازنه‌ و نیوه‌که‌ی دیکه‌ بکرێته‌ فره‌بازنه‌یی و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌و میکانیزمه‌ هه‌موار بکرێته‌وه‌.

بەڵام‌ لوقمان وه‌ردی، جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕایگه‌یاندووە: ئه‌و پێشنیازه‌ی باسی لێوه‌کراوه‌ نامۆیه‌ و تائێستا نه‌خراوه‌ته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ڵام ئێمه‌ پێشتر که‌ پرۆژه‌ یاسامان پێشکه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کردووه‌، داوامان کردووه‌ هه‌رێمی کوردستان بکرێته‌ چوار بازنه‌و، کورسیی پێکهاته‌کان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بازنه‌کاندا دابه‌ش بکرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، هه‌موو پێشنیازێک له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌، ده‌کرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام دابه‌شکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر یه‌ک بازنه‌یی و فره‌بازنه‌یی گونجاو نییه‌ و ئه‌و پێشنیازه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان نامۆیه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە