شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-29 06:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە كونسولی  ڕووسیا دەكات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە ئۆلێگ لڤین كونسولی گشتیی ڕووسیای فیدرال لە هەرێمی كوردستان كرد.

بەپێی هەواڵڵی کوردپرێس، کونسولی ڕووسیا لە دیدارەکەدا بە مەبەستی كۆتاییهاتنی کارەکەی لە هەرێمی كوردستان و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیی کرد كردبوو.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كرد بۆ پشتیوانی و ڕۆڵی لە پتەو كردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەماوەی كاركردنیدا و هیوای سەركەوتنی لە كاری داهاتوودا بۆ خواست.

بارزانی دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و عێراق خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانن لەگەڵ ڕووسیای فیدرال و جەختی لە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ رووسیا كردەوە.

تاوتوێ كردنی پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكە و جیهان و چەند بابەتێكی جێگەی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە