شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-29 05:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە دهۆک

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بنکەیەکی سەرەبازیی تورکیا لە پاربێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان بە گوللە تۆپێک کرایە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕوودا بڵاوی کردەوە گوللەتۆپێک له‌ نزیگ بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە ناحیه‌ی بامەڕنێی سه‌ر به‌ قه‌زاى ئامێدى که‌وتووەتە‌ خوارەوه‌ و زیانى ماددى به‌ر رەز و باخی چه‌ند هاونیشتمانییەک گه‌وتووه‌.

هێشتا نازانرێت گوللەتۆپەکە لەلایەن کێوە ئاراستەی ناوچەکە کراوە.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەوە سێیەمجارە سنووری بامەڕنێ تۆپباران دەکرێت، دوو مانگ لەمەوبەر بەهۆی تۆپبارانەوە دوو منداڵ لە سەیرانگەیەکی شیلادزێ گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندار بوو.

هەروەها رۆژی هەینی بە درۆن هێرشکرایە سەر سەربازگەی تورکیا لە سنووری ناحیەی بامەڕنێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە