عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لەدژی تورکیا تۆمار کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەرامبەر هێرشەکەی چوارشەممەی رابردوو بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵایان لەسەر تورکیا تۆمار کردوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، وەزارەتی دەرەوە سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر رووداوەکەی دهۆک و بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق تۆمار کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشوتریش وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی تورکیای لەسەر رووداوەکە بانگهێشت کردووە و ناڕەزاییەکی توندی نیشان داوە و داوای کردوە ئەنقەرە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران