شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-23 07:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیمارات سەرۆکۆنەی تۆپباران کردنی ناوچە گەشتیارییەکەی دهۆک دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی، بەتووندی سەرکۆنەی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی تۆپبارانەکەی 20ـی ئەم مانگەی گوندی پەرەخی زاخۆوە گوتی: "دەوڵەتی ئیمارات بە تووندی ئەو هێرشە رەت دەکاتەوە کە ناوچەیەکی گەشتیاریی لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانی باکووری کۆماری عێراقی دۆستی کردە ئامانج و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "وەزارەتی دەرەوە و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی، جەخت دەکاتەوە وڵاتی ئێمارات سەرکۆنەی تووندی ئەو جۆرە کارە تاوانکارییانە دەکات و هەموو شێوازەکانی تووندوتیژی کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییە رەت دەکاتەوە و دژی بەها و پڕەنسیپە مرۆڤایەتییەکانە".

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هاوسۆزیی و ئامادەیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەموو ئەو رێوشوێنانەی عێراق بۆ پاراستنی سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دەیگرێتەبەر، دەربڕیوە و جەختیشی کردووەتەوە، "ئیمارات جەخت لە رژدبوونی لەسەر بەرقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیریی لە عێراق دەکاتەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە