گفتوگۆکانمان لەگەڵ دیمەشق درێژەی هەیە
پوختەی هەواڵ
فەرهاد تەلۆ سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی لە وەڵامی پرسیاری کوردپرێسدا کە ئایا دوای هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر باکووری سووریا ئیدارەی خۆسەر بەنیازە لە دیمەشق نزیک بێتەوە، ڕایگەیاند: هێزەکانی سووریای دیموکرات و حزبە بەشداربووەکانی ئەم ئیدارەیە و ئێمەیش وەکوو پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بڕوامان بە هێڵی سێیەم لە ڕووداوەکانی سووریا بوو.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەرگیز ڕاماننەگەیاندووە کە لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆ ناکەین، چوونکە ئێمە بەشێکین لە سووریا و چەند ساڵێکە گفتوگۆکانمان درێژەی هەیە.
فەرهاو تەلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه، له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ند گفتوگۆ ده‌که‌ین هه‌م سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ژووری ئۆپه‌راسیۆن و پرسە سه‌ربازییه‌کان، هه‌م له‌باره‌ی بابەتە دیپلۆماسی و سیاسییه‌کان.
تەلۆ ئاماژەی بەوەش کرد: لە چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆ لەگەڵ شاندی ئەمریکی و بەریتانی لەبارەی ئەو مەترسیانە کراوە، ژەنەڕاڵ مەزلووم عەبدیش لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لەگەڵ شاندی ڕووسیا کۆبوونەوەی هەبووە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە بڕوامان بە دیالۆگ هەیە لەگەڵ هەموو لایەک، بەڵام دژی دروستکردنی ئەو ناوچەیەین کە ئەردۆغان پلانی هەیە لە باکووری سووریا دروستی بکات.
سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی زیادی کرد: داوا لە ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ڕووسیا دەکەین ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی باکووری سووریادا ڕابگەیەنن.
بۆچوونی بەکارهێنەران