ئەردۆغان و پووتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان، داوا لە ڤلادیمیر پووتین، دەکات ماوەی گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سووریا درێژ بکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا لە راگەیێندراوێکدا باس لەوە دەکات کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا "ئەردۆغان جەختی لە گرنگیی گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان لە رێگەی دەروازەی سنووریی بابلهەواوە بۆ سووریا کردووەتەوە."
دەروازەی بابلهەوا تاکە رێگەی گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی دیکەیە بۆ باکووری رۆژئاوای سووریا، بێ ئەوەی یارمەتییەکە بە نێو ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی دیمەشقدا بڕوات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران