ئێران 1.6 ملیار دۆلار قه‌رزی هەناردەی کردنی گازی له عێراق وه‌رده‌گرتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قه‌رزمان له‌به‌رامبه‌ر هەناردەی غاز بۆ عێراق وەرگرتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەواد ئاواجی لە تویتێکدا لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی نووسیویه‌تی، "لە ژێر رۆشنایی دیپلۆماسی چالاکی وزەدا، دوای چەند مانگێک لە دانوستان، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری قه‌رزه‌كه‌مان له عێراق وەرگرتووە كه ساڵانی ڕابردوو غازمان بۆئه‌و وڵاته هه‌نارده كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌نارده‌ی غازی ئێران به‌ڕێژه‌ی 25% و وه‌رگرتنی داهاتی دراویش بە ڕێژەی 90% زیادی کردووە.

گالەری وێنەکان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران