شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-13 10:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی نەوەی نوێ: بەشداریی کۆبوونەوەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ناکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ده‌ڵێت، "ئێمە وەک نەوەی نوێ پێمان باش نییە بەشدار بین لەو کۆبوونەوانەی تایبەتن بە هەڵبژاردنەکانی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی وتەکانی هیمداد شاهین وتەبێژی نەوەی نوێ بەم شێوەیە: ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ هەموو لایەنه‌کان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان:

ئێمە وەک نەوەی نوێ پێمان باش نییە بەشدار بین لەو کۆبونەوانەی تایبەتن بە هەڵبژاردنەکانی هەرێم، چوونکە بە هیچ شێوەیەک هیچ کێشە و گرفت و داواکارییەکمان نییە، تەنها شت لامان گرنگە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە. جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌:

- فرەبازنەیی بێت یاخود یەک بازنە

- لیستی کراوە بێت یان داخراو

- کۆمسیۆنی عێراق بێت یان هەرێم

- دادوەر بێت یان هەرچی بێت

هەرچی بێت گرنگ نییە، هێندەی ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێ و كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن سه‌رپه‌رشتیی بكات. بۆیە هیچ هێزێک پێویست ناکات پاساو بهینێتەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و پێویست بە کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکاری ناکات. بەڵكوو ئەوە ئیشی پەرلەمانە و دەتوانن لایەنەکان لە ناو پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەن و یاساکان دەرچوێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە