شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-13 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگا نادەم گازی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوەی نەوت هەناردە بکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان-  سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت دەکاتەوە ڕێگا نادەم گازی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوەی نەوت هەناردە بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لەبارەی هەناردەکردنی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەورووپا ئاماژەی بەوە داوە، دۆخی خراپی سیاسی لە هەرێم ڕەنگدانەوەی لەسەر ئەو پڕۆژەیە هەبووە و وایکردووە هەنگاوەکان نەچنە پێشەوە، بابەتەکەش پەیوەستکراوە بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە: "ئەگەر ئێمە حکوومەتێکی هاوپەیمانیی بین، دەبێت پێکەوەش بڕیار لەسەر شتەکان بدەین".

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، کۆتاییەکانی ساڵی 2021 کۆمپانیای کار و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنی گازی سروشتیی هەرێم ڕێککەوتنیان واژۆ کردووە.

ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بوەتە گرفت و ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە ئەوەیە، یەکێتی ڕێگری کردووە لەوەی تیمی هونەریی سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای کار سەردانی ئەو کێڵگانەی سنووری دەسەڵاتی یەکێتی بکەن، کە دەوڵەمەندن بە گازی سروشتیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە