شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-06 16:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی باشماخەوە ڕاگیرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە گەشتی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە راگیراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل عه‌لی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە: "به‌هۆی بوونی كێشیەکی ته‌كنیكی له ‌پاسپۆرت له ‌دیوی ئێرانەوە له‌ کاتژمێر 2:00 ی پاشنیوه‌ڕۆوه‌ چوونی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران لە دەروازەی باشماخەوە راگیراوە".

ناوبراو روونیشی کردوەتەوە "هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ سه‌دان هاوڵاتی كه‌ به‌نیازبوون گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن ماوه‌یه‌كی زۆرله‌چاوه‌ڕوانیدان و تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ خاكی ئێرانه‌وه، بەڵام له‌ئێستادا له‌ په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ئێران و پێیان ڕاگه‌یاندوین كه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه".

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کە رۆژانە سەدان گەشتیار هاتوچۆی لێودەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە