شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-30 07:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جموجوڵی زەمینی لەلایەن تورکیاوە بۆ هێرش کردن نابینرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووسی مەیدانی لە باکووری سووریا دەڵێت: هیچ چەشنە جموجوڵ و کۆکردنەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ هێرشی زەمینی لەدژی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا نابینرێت.

لورنس شەعیر شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووسی سووریا لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە ئایا پاش هەڕەشەکانی ئەردۆغان ئەرتەشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆ هێرش کردنەسەر کوردستانی سووریا جووڵەیان پێکراوە؛ ڕایگەیاند: ئەردۆغان بەردەوام هەڕەشەی لە باکووری سووریا کردووە و پاشان جووڵەی بە هێز کردووە بەڵام ئەمجارەیان پاش هەڕەشە زارەکییەکانی سەرۆکی تورکیا، ئەمریکا و ڕووسیا بە ئاشکرا دژی ئەو وتانە وەستان.

ناوبراو درێژەی دا: هەڵویستی جیهانی هەمبەر هەڕەشەکانی ئەردۆغان ڕوون و ئاشکرا بوو و بە "نا"یەکی گەورە وەڵامیان دایەوە.

لورنس شەعیر وتیشی: جووڵە لەسەر سنوورەکان و کۆکردنەوەی هێز نابینرێت بەڵام هەموو ڕۆژێک تۆپخانەکانی ئەرتەشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان ناوچە سنوورییەکان و گوندەکان تۆپباران دەکەن و تاکوو ئێستا ژمارەیێک زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئامانجی تورکیا نائەمن کردنی کوردستانی سووریا و ئاوارە کردنی خەڵکەکەیەتی.

ئەم ڕۆژنامەوانە عەرەبە کە دانیشتووی قامیشلۆیە وەبیری هێنایەوە: هیچ چەشنە جموجوڵ و کۆکردنەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ هێرشی زەمینی لەدژی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا نابینرێت و ئەمریکا و ڕووسیا بە ئاشکرا دژی ئەو هێرشە وەستاون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە