شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-29 09:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران و عێراق هەماهەنگی زیاتر لەبارەى کونترۆڵ کردنی شەپۆلەکانی خۆڵبارین دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران بۆ تاوتوێی کردنی شەپۆلی خۆڵبارین و گۆڕانکارییەکانی کەشوهە گەیشتە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە عەلی سەلاجقە، جێگری سەرۆککۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران کرد و هەردوولا تاوتوێی شەپۆلی خۆڵبارین و ئاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوایان کرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە بەغدا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران وتی: "چەند بابەتێکمان تاوتوێ کرد لەگەڵ شاندی عێراقی، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سەرەتایەکی باش بوو بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەبارەى شەپۆلەکانی خۆڵبارین.

ناوبراو وتیشی، ئێران و عێراق ئەزموونیان هەیە لە سەقامگیرکردنی تۆپەڵە خۆڵی و لمییەکان.

عەلی سەلاجقە وتیشی، بەمزوانە وەزیری وزە سەردانی عێراق دەکات لەبارەى زۆربوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین.

هاوکات فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: "تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوامان کرد، هەروەها دۆسیەی ئاو و ئیدارەدانی لەلایەن عێراق و ئێرانەوە گەنگەشەکرا.

فواد حسێن دەشڵێت، "شاندی هەردوولا چەند سەردانێک دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دۆسیەی ئاو".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە