بۆ دۆزینەوەی چۆنێتی چارسەرکردنی خۆڵبارین شاندێکی ئێرانی سەردانی چەند وڵاتی ناوچەکە دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- بڕیارە شاندێکى کۆمارى ئیسلامیی ئێران، بۆ تاوتوێکردنى کاریگەرییەکانى خۆڵبارین و چۆنێتى چارەسەرکردنى، سەردانى چەند وڵاتی ناوچەکە بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلى بەهادورى جەهرومی، گوتەبێژى حکوومەتى کۆمارى ئیسلامیى ئێران رایگەیاند؛ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، دوو بەرپرسی حکوومەتى راسپاردووە بۆ ئەوەى سەردانى عێراق و چەند وڵاتیکى دیکە بکەن، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی خۆڵبارین.
ئەو شاندە بە سەرۆکایەتى عەلى سەلاجقە، یاریدەدەرى سەرۆکۆمار و سەرۆکى رێکخراوى پارێزگارى لە ژینگەى ئێران، سەردانى عێراق دەکەن.
منصور رحیمی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران