شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-22 18:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاگەیێندراوی سوپا پاسداران لەبارەی تیرۆری شەهید حەسەن سیاد خودایاری لە تاران

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا هەواڵی شەهید بوونی سەرەهەنگی پاسدار حەسەن سەیاد خودایاریی بەدەستی بکوژانی سەربە ئیستیکباری جیهانی، ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشی پەیوەندییە گشتیەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" ئەمڕۆ یەکشەممە سەرهەنگ حەسەن سەیاد خودایاری لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە شەقامی موجاهدین لەلایەن بکوژانی سەربە ئیستیکباری جیهانییەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و شەهید کرا.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی شەهید بوونی پارێزەری حەرەم بە بنەماڵەکەی جەخت کراوەتەوە هەوڵی پێویست بۆ دەستگیرکردنی بکوژ یان بکوژەکان دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە