شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-19 04:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئێران جەختی لە خواستی بەغدا کردەوە بۆ برەودان بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تاران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پێشوازیی لە محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا کردووە و جەختی کردوەتەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و تاران و فراوان کردنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە لەسەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتیش ئەو بوارانەی سوودیان بۆ هەردوو گەل و ناوچەکە هەیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردوە، ئومێدی سەرکەوتن بۆ باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا دەخوازێت لە ئەرکەکەیدا و جەختیش دەکاتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی کاری دیپلۆماسی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ دروستکردنی روانگەی هاوبەش لەسەر پرسەکان، بەجۆرێک خزمەتی هەردوو وڵات و ناوچەکەش بکات.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەشەپێدانی کاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە