سەرکەوتنی پلانی دارایی دەوڵەت پێویستی بە بەرنامەڕێژیی بەردەوام هەیە
پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- پێشنوێژی هەینی پاوە جەخت دەکاتەوە ئەگەر هاوکات لەگەڵ پلانی دارایی دەوڵەتدا دوو کاری بەرنامەداڕێژی و چاودێڕیی بەردەوام ئەنجام بدرێت زۆر سوودمەند دەبێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاجی مامۆسا مەلا قادر قادری لە نوێژی هەینیی ئەم هەفتەیەی پاوەدا ڕایگەیاند: چوارشەممەی ڕابردوو سەرۆک کۆمار لە کۆڕی مامۆستایانی سونەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشووری ئێراندا وتی: هێشتا پاش یەک ساڵ خەریکی دانەوەی قەرزی دەوڵەتی پێشووین و ئەم گەڵاڵە نوێیە کە خەریکی جێبەجێ بوونە ئەنجامی 7 مانگ کاری تیمیی دارایی دەوڵەتە.
مامۆستا قادری جەختی کردەوە کە پێویستە لە هەموو شارەکاندا بەرنامە دابڕێژرێت و چاودێڕیی وردی پلانەکە بکرێت.
پێشنوێژی هەینی پاوە داواشی لە خەڵک کرد دان بەخۆیاندا بنێن و کاسبکارانیش خۆفی خودایان هەبێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران