تۆپخانەکانی ئێران سنووری سیدەکانیان لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ تۆپخانەکانی ئێران بۆردومانی شارهدێی سیدهكانی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە ماڵپەڕی سپی میدیا ڕایگەیاند: کاتژمێر ٨:٢ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران کوێستانەکانی بەربزین-یان لە سنووری ناحیەی سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر تۆپباران کرد.
سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە و دەکەوێتە دووریی ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر.
بۆچوونی بەکارهێنەران