سامانی سروشتیی هەرێمی کوردستان بووە بە ئومێدێک بۆ ئەورووپا و بە بەدیلێک بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ئاسایشی وزە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کودپرێس، لیزا کاکەیی پەرلەمانتار لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا قەیرانی وزەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەمەش دەرگایەکی نوێی بەڕووی هەرێمی کوردستاندا کرایەوە، ئەمڕۆ کوردستان بووە بە ئومێدێک بۆ ئەورووپا و بە بەدیلێک بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ئاسایشی وزە.
لیزا کاکەی دەشڵێت: "سامانی سروشتی هێزە و ئەگەر بە ستراتیژییەتێکی ورد و دووربینانە بەڕێوەببردرێت کاریگەری گەورەی بەسەر دۆخی ئابووری نێوخۆیی و سیاسەتی دەرەوە دەبێت مەسروور بارزانی لەگەڵ تیمەکەی خۆیدا لە حکومەت دەتوانێت دۆسییەی گازی سروشتی زۆر بە سەرکەوتووانە بەڕێوەببات".
ناوبراو وتیشی "مەسروور بارزانی سەڕەڕای هەموو فشارە نێوخۆیی و ئیقلیمییەکان بەبێ دوودڵی و بە ئیرادەوە بڕیاڕی بەڕێوەبردنی ئەم پرسەی داوە، ئەوەی پێویستە بەردەوام بوونە لە مانۆڕە دیپلۆماسییەکان بە شەفافی و بە ئاشکرا و بەو پەڕی متمانە بەخۆبوونەوە".
ناوبراو باسی لەوەشکرد " لەولاشەوە لایەنگەلێکی سیاسی لەم هەرێمە هەن لەسەر پرسی گازی سروشتی بە نهێنی و دوور لە چاوەکان دەستیان کردووە بە سەردانیکردنی وڵاتان، ئەمەش نیشانەی لە دەستدانی متمانەیە.لەکاتێکدا خۆیان بەشێکن لە حکومەت و بەشدارن لە هەموو بڕیار و دیدارێکی دیپلۆماسی".
بۆچوونی بەکارهێنەران