تەقینەوەیێک بەهێز لە خانەقین ڕووی دا/ کوژراو و بریندار هەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا لە قەزای خانەقین پێنج کوژران و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای خانەقین رایگەیاند بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێکێکدا تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و سیانی دیکەش بریندار بوون.
هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە و هاتوچۆیان لە دەوروبەری تەقینەوەکە قەدەغە کردووە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هیچ تەقینەوەیەک لە قەزای خانەقین رووی نەداوە.
قەزای خانەقین دەکەوێتە سنووری پارێزگای دیالە، ساڵی رابردوو بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەکەدا دروستبووبوو ژمارەیەک تەقینەوەی تیرۆرستی لە شارەکە روویان دا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران