وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەتوندی سەرکۆنەی تاوانی پەلاماری مزگەوتی ئەقسا لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "په‌لاماردانی بێشه‌رمانه‌ی زایۆنیه‌كان به‌سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و هێرشكردنه‌سه‌ر نوێژخوێنان و رۆژوه‌وانانی مزگه‌وتی ئه‌قسا به توندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین.
ناوبراو وتیشی: تاوانه‌كانی زایۆنیه‌كان دژی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی فه‌ڵه‌ستین ده‌لاله‌ته له لاوازی هه‌رچی زیاتری ئه‌م رژێمه داگیركارهیه، بۆ په‌رده‌پۆش كردنی ئه‌و لاوازییه‌ش توانا پوچهكهی خۆی له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك نوێژخوێنی بێ به‌رگری نیشان ده‌دات".
سه‌عید خه‌تیبزاده راشیگه‌یاند: "ئه‌م تاوانانه كه پێشێل كردنی ئاشكرای مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤه، ده‌ریده‌خات كه خیانه‌تی به‌شێك له سه‌رۆكانی وڵاتانی ئیسلامی له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمی ساخته‌ی زایۆنی گۆڕانكاری له ره‌فتاری خوێنرێژ و قهیرانهێنهر دروست ناكات، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه كرده‌وه دوژمنكارانه‌كانی ئه‌م رژێمه له به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌هۆی پشت تێكردنی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكانی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له ئامانجه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، زیاتر بووه به‌جۆرێك بینه‌ری توندوتیژی ئه‌م رژێمه داگیركا‌ر و نهژادپهرهستهین".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وێرای بانگهێشتی حكوومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پشتگیری كردن له خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین، داوای جووڵه‌ی خه‌ڵك و گه‌لانی موسوڵمانی كرد بۆ پاڵپشتی كردن له مزگه‌وتی ئه‌قسا و باسی له‌وه‌شكرد، "پێویسته رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و وڵاتانی موسوڵمان روونكردنه‌وه بده‌ن بۆ پشتگیری كردن له مزگه‌وتی ئه‌قسا".
بهرور علیمحمدی
بۆچوونی بەکارهێنەران