شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-12 06:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای تورکیا لەبەرژەوەندیی لەیلا گۆڤەن دەنگی دا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دادگای دەستوری تورکیا ڕایگەیاندووە، بەپشتەستن بەبەندی نۆزدەیەمی دەستووریی تورکیا، دەستگیرکردنی لەیلا گۆڤەن سەرپێچی یاسایە و پێشێل کردنی مافەکانیی بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبڕیارەکەی دادگای دەستووریی تورکیادا هاتووە، "ڕێگەگرتنی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە جێبەجێ کردنی بڕیاری ئازادکردنی لەیلا گۆڤەن ‌و دەرکردنی بڕیارێکی تری دەستگیرکردنی پێش جێبەجێ کردنی بڕیاری ئازاد کردنی بەهۆی تانەیەکی داواکاری گشتیی ئامەد، پێشێل کردنی مافە تایبەتییەکانی ناوبراو بووە لەبەهرەمەندبوون لە ئازادی ‌و ئاسایشی کەسی".

دەستگیرکردنی لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی سەرەڕای هەڵبژاردنی وەک پەرلەمانتار، لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا، لەسەر ئەو نووسینانە بووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دژ بە هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین بڵاوی کردوونەتەوە.

لەیلا گۆڤەن هەرچەندە لە هەڵبژاردنی ڕابردووی تورکیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە خاوەنی پارێزبەندی یاسایی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی تورکیا ئامادەنەبوون ئازادی بکەن، تەنها دوای ئەوەی بۆماوەیەکی دوورودرێژ مانگرتنی لەخواردن ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە