شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-12 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا هەوڵ بۆ سەرمایەدانانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- 10 کۆمپانیای ئەمریکی لەمدواییانەدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ تاوتوێ کرنی دەرفەتی نوێی سەرمایەدانیان لە هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا باسی لە مەیلی وڵاتەکەی کردووە بۆ دانانی سەرمایەی زیاتر لە هەرێمی کوردستان.

نووسینگەکە لە درێژەدا ئاماژەی کردووە کە 10 کۆمپانیای ئەمریکی کە ئەندامی ئەنجومەنی بازرگارنیی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانن لەمدواییانەدا شاندەکانیان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ تاوتوێ کرنی دەرفەتی نوێی سەرمایەدانیان لەو ناوچەیەدا.

نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها باسی لە کۆبوونەوەی جێنیفێر گاویتۆ، یاریدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق؛ لەگەڵ نوێنەرەکانی ئەم کۆمپانیاگەلە کردووە پاش گەڕانەوەیان بۆ ئەمریکا.

ناوبراو پێشوازی لەم هەنگاوە کردووە و ڕێوشوێنەکانی بەرزتر کردنەوەی پێگەی بازرگانیی بیانی ئەمریکایان تاوتوێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە