شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-04 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت لە هەماهەنگیی سەربازیی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لەگەورە راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد و پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە تاوتوێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەریق جەمال محەمەد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ تاد برۆس، گەورە راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، باس لە بارودۆخی ئەمنی و سەربازی ناوچەکە بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا، هاوکات تیشک خرایە سەر پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان.

هەر لە دیدارەکەدا، ئاماژە بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە کرا‌، تیایدا، بەگرنگیەوە باس لەکاری هاوبەشی ئەو دوو هێزە لە سنووری ناوچە ئەمنیە هاوبەشەکان کرا.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی شاندی میوان سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا و کۆبونەوەیان لەگەڵ شانەی راگەیانی عێراقی بەگرنگ وەسف کرد، بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە